Zafer Fatih Beyaz
22 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا، ئیراکلی کۆباخیدزی کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان، کە بەبۆنەی ٨١هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، لە باڵەخانەی ماڵی تورک درێژە بە دیدار و کۆبوونەوەکانی دەدات.
لەو چوارچێوەیەشدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا، ئیراکلی کۆباخیدزی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە بە داخراوی بەڕووی میدیادا بەڕێوەچوو، وەزیری دادی تورکیا، ئاکن گیورلەک ق وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپ ئارسڵان بایراکتار و وەزیری بازرگانیی، عومەر بۆڵات ئامادە بوون.