Mohammed Baqi Hussein
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی له‌باره‌ی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری كۆریای باشوور پارك گیون های رایگه‌یاند: "بڕیارمانداوه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و كۆریای باشوور بگه‌یه‌نینه 18 ملیار دۆلار. له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه ئابووری و بازرگانییانه‌ی له‌م سه‌ردانه‌دا ئه‌نجامماندا، گرنگترین بڕیارمان ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان بگه‌یه‌نینه ئاستی ستراتیژی و هاوبه‌ش".
سه‌ركۆماری كۆریای باشوور كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له تارانی پایته‌ختی ئێرانه، له كۆشكی سه‌عدئاباد له‌لایه‌ن هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانییه‌وه به رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهوهكان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كاندا 19 رێككه‌وتن له بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی وشكانی و ده‌ریایی، نه‌وت، گازی سرووشتی، پاڵاوگه، پیترۆكیمیا، ئابووری، دڵنیایی، وزه‌ی كاره‌با و په‌یوه‌ندیی كولتووریدا واژۆكران.
روحانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند: "بڕیارمانداوه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و كۆریای باشوور بگه‌یه‌نینه 18 ملیار دۆلار. له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه ئابووری و بازرگانییانه‌ی له‌م سه‌ردانه‌دا ئه‌نجامماندا، گرنگترین بڕیارمان ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان بگه‌یه‌نینه ئاستی ستراتیژی و هاوبه‌ش".
روحانی باسی له گرنگیی دروستبوونی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان وه‌زیرانی هه‌ردوولادا كرد و گوتی: "بڕیارماندا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان له 6 ملیاره‌وه بۆ 18 ملیار دۆلار به‌رزبكه‌ینه‌وه".
هاوكات سه‌ركۆماری كۆریای باشوور پارك گیون های گوتی: "ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له بواره‌كانی ئابووری و كولتووریدا ئه‌نجاممانداوه، په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندیی درێژخانمانهوه. ساڵی 2017 به ساڵی په‌یوه‌ندییه كولتوورییه‌كانی ئێران و كۆریای باشوور راده‌گه‌یه‌نین. بابه‌تی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و ئاڵوگۆڕی خوێندكارانیشمان تاوتوێكردووه. ئه‌م سه‌ردانه گرنگییه‌كی مێژوویی هەیە بۆ به‌روپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان".