Muhammet Kurşun
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
تاران – AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٣ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٤ هه‌زار و ٣٠١ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٣ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٩٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٢٤ هه‌زار و ٣٠١ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٤٢٢ هه‌زار و ١٤٠ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٨٩٨ کەس ناجێگیره و ٣٥٩ هه‌زار و ٥٧٠ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندورستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٧٤٦ هه‌زار و ٦٢٩ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.