وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل: "ئاماده‌ین ئێران بكه‌ینه ئامانج"
Quds
قودس – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز به داكۆكیكردن له‌وه‌ی كه تاران جگه له وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش، رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بۆ كردنه ئامانجی ئێران.
بێنی گانتز له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Yediot Aharonot، سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ته‌ل ئه‌بیب و تاران دوا.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز سه‌باره‌ت به كردنه ئامانجی كه‌شتییه‌كی كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ٢٩ی ته‌مووزی رابردوودا، گوتی: "ئێران كێشه‌یه بۆ ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، جیهان له رۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی به چاوی خۆی بینی، له‌وانه‌یه ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا بێت".
بێنی گانتز له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه "ئایا ئیسرائیل ئاماده‌یه ئێران بكاته ئامانج"، گوتی: "به‌ڵێ".
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه سیاسه‌ته‌كانی هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی كه ئه‌مڕۆ سوێند ده‌خوات و به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئیداره‌ی تاران و سیاسه‌تی ئه‌منی و ناوچه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.
٢٩ی ته‌مووزی رابردوو له زه‌ریای هیندی هێرشکرایە سه‌ر كه‌شتیی M/T Mercer Street سه‌ربه كۆمپانیای ده‌ریاوانی Zodiac Maritime كه ناوه‌نده‌كه‌ی له به‌ریتانیایه و خاوه‌نه‌كه‌ی خاوه‌نكاری ئیسرائیلی، ئه‌یال ئۆفه‌ره له كاتێكدا كه‌شتییه‌كه له تانزانیاوه به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێ كه‌وتبوو.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، دوو كارمه‌ندی تیمی كه‌شتیوانیی كه‌شتییه‌كه کوژران.
ئیداره‌ی ته‌ل ئه‌بیب بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران له پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سەعید خه‌تیبزاده ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی ره‌ت كرده‌وه.