Mehmet Tosun
19 تەمموز 2022•نوێکردنەوە: 19 تەمموز 2022
تاران - AA
حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى سێقۆڵى له شێوازى ئاستانا له نێوان توركیا، ئێران و رووسیا ده‌ستیپێكرد.
به میوانداریكردنى سه‌ركۆمارى ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسى، كۆبوونه‌وه‌كه له هۆڵى كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى تاران به به‌شدارى سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكى رووسیا، ڤلادمیر پوتین ده‌ستیپێكرد.
پێش ده‌ستپێكى لووتكه‌كه، ئه‌ردۆغان، ره‌ئیسى و پوتین وێنه‌یه‌كى هاوبه‌شیان گرت.
شاندى هه‌رسێ وڵات له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بوون.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له دواى لووتكه‌كه كه به داخراوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ردۆغان، ره‌ئیسى و پوتین لێدوانى هاوبه‌ش بده‌ن.