Mazın Asad
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە پرسی سەندنەوەی دەسەڵاتی سەرۆک دەوڵەت، پارک گیۆن ھیە، بەتۆمەتی گەندەڵی و دەسەڵاتی سیاسی، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سامسونگ، لی ژای یۆنگ دەستبەسەر کرا.
لی ژای یۆنگ بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل بە دۆستی نزیکی سەرۆکی وڵات، دادگای ناوچەی ناوەندی لە سیئۆل بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرد.
داواکارانی گشتی سیئۆل لە ماوەی ٢٠ رۆژدا سکاڵانامەیەک لەوبارەیەوە ئامادە دەکات.
لی ژای یۆنگ و کۆمپانیای سامسۆنگ گشت تۆمەتەکانیان رەتکردەوە.
پێشتر دادگا لە ١٩ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەھۆی نەبوونی بەڵگەنامەی پێویست لەبارەی تۆمەتی بەرتیلدان و شایەتحاڵی بەدرۆ، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرنەکردبوو.
ھاوکات جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ لە ١٣ی شوبات لە لایەن داواکاری گشتی تایبەت بۆ ماوەی ٢٢ کاتژمێر گوتەی لێوەگیرا و دواتر داواکارانی گشتی داوای دەستبەرکردنیان بۆ ناوبراو کرد.
ئاماژەی بەوە دەکرێت کە لی ژای یۆنگ بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی میراتی باوکی لە کۆمپانیای سامسۆنگ، ملیۆنەھا دۆلاری وەک ھاوکاری بۆ دەزگانی سەر بە دۆستی سەرۆکی کۆریای باشوور ناردبێت.