Zehra Ulucak,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆریای باشوور به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانه لە شاری پیۆنگچانگ كه بڕیاره مانگی داهاتوو له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت، داوای چاوپێكه‌وتنی له كۆریای باكوور كردووه له‌سه‌ر ئاستی باڵادا.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ، وه‌زیری یه‌كگرتنی كۆریای باشوور، چۆ میۆنگ گیۆن پێشنیازی كردووه نوێنه‌رانی هه‌ردوو وڵات نۆی كانوونی دووه‌م له گوندی پان مونژۆمی سنووی كه له هێزی سه‌ربازی داماڵراوه، سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له ئۆڵۆمپیادهكهدا و چۆنیەتی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كۆببنه‌وه.
چۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌نجامبدرێت، كۆریای باشوور له پاڵ هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئۆڵۆمپیادهكهدا، هه‌لی تاوتوێكردنی باشكردنی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون ژای ئین بانگه‌وازی كرد، پێویسته به‌خێرایی رێوشوێن بۆ به‌شداریكردنی كۆریای باكوور له ئۆڵۆمپیادی یارییه‌کانی زستانه لە پیۆنگچانگدا بگیرێته‌به‌ر.