Doga Kirmizioglu,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتیدی ئینگلیزی و یاریزانی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ به هۆی پێكانه‌وه مانگێكی دیكه‌ش له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
راهێنه‌ری یانەی مانچسته‌ر یونایتد، خۆزێ مۆرینیۆ دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ساوسامپتن و كۆتایی هاتنی یارییه‌كه به بێ گۆڵ، زانیاریی له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیی كۆڵكارانی یانه‌كه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ و رۆمێلو لوكاكو دا.
خۆزێ مۆرینیۆ رایگه‌یاند، ئیبراهیمۆڤیچ كه ماوه‌یه‌كی زۆربوو به هۆی پێكانه‌وه له یاریگاكان دووركه‌وتبووه‌وه و له مانگی كانوونی دووه‌مدا گه‌ڕایه‌وه، سه‌رله‌نوێ تووشی پێكان هاتووه و ماوه‌ی مانگێكی دیكه‌ش دوورده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له یارییه‌كه‌ی ساوسامپتن به‌شداریی نه‌كردووه و گوتی: "ئه‌و ئه‌ژنۆیه‌ی تووشی پێكان هاتبوو، جارێكی دیكه كێشه‌ی بۆ دروستبووه. مانگێكی دیكه‌ش ناتوانێت درێسه‌كه‌ی بپۆشێت".
هاوكات له خوله‌كی 14یه‌می یارییه‌كه‌ی ساوسامپتندا هێرشبه‌ری به‌لجیكی، رۆمێلو لوكاكو تووشی پێكان هاتوو ناچاربوو یاریگا به‌جێبهێڵێت.
راهێنه‌ری یانەی مانچسته‌ر یونایتد، خۆزێ مۆرینیۆ له‌وباره‌وه گوتی: "ئاگای له خۆیه‌تی، به‌ڵام دوای پێكانێكی له‌م جۆره، پێموانییه دوو یاریی داهاتوو بتوانێت به‌شداری بكات".