Sangar Hamad Azeez
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2016
هێڕشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ جاری ١١هەم بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.
لەڕێوڕەسمێکدا لە شاری ستۆکهۆڵم، یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ جاری ١١هەم لە مێژووی خۆی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی وڵاتەکەی وەرگرت.
هەر لەڕێورەسمەکەدا زڵاتان خۆشحالی خۆی دەربڕی بە دروستکردنی پەیکەرێک بۆی لە بەردەم یاریگای فرێندس ئارێنا لە ستۆکهۆڵم و گوتی: " پەیکەرەکان بۆ ئەو ئەفسانانە دروست دەکرێن کە کۆچی دواییان کردووە بەڵام من لە ژیاندام و پەیکەرم بۆ دروست دەکرێت ئەوە جێگای خۆشحاڵییە، بە دڵنیایەوە دوای مردنی منیش ئەو پەیکەرە وەک بیرەوەرییەک دەمێنێتەوە، زۆر سوپاسی گەلی سوید دەکەم ئەگەر پاڵپشتی ئەوان نەبووایە نەم دەتوانی بەو ئاستەم بگەم".