Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
بەرلین - AA
لەمیانی یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی ئەڵمانیا بۆ تۆپی پێ (بۆندسلیگا)، یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند توانی لەیاریگای خۆیدا بەئەنجامی 1-0 لە یانەی بایەرن میونخ بباتەوە.
یارییەکە لەیاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک بەئامادەبوونی 81 هەزار و 360 هاندەر بەڕێوەچوو. لەسەرەتاوە بۆروسیا دۆرتمۆند بەباشی دەستی بەیارییکردن کرد و لەڕێگەی گۆڵێكی پێرێ ئێمەریک ئۆبامیانگەوە لە خولەکی 11دا توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات و هەر بەو ئەنجامەش کۆتایی بە گێمی یەکەمی یارییەکە هێنا. ئەمە 12هەمین گۆڵی ئۆبامیانگی گابۆنییە لەمیانی بەشدارییکردنی لە 10 یاریی بۆندسلیگادا لەمساڵدا.
لەگێمی دووەمی یارییەکدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا و یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند توانی لەڕێگەی گۆڵەکەی گێمی یەکەمەوە سەرکەوتن بەسەر بایەرن میونخی میواندا بەدەست بهێنێت.
بەوشێوەیەش بۆروسیا دۆرتمۆند بووە خاوەنی شەشەم سەرکەوتنی لەمساڵدا و کۆی خاڵەکانی بۆ 21 خاڵ بەرزکردەوە، هاوکات بایەرن میونخ تووشی یەکەم شکستی ئەم وەرزەی هات و لە 24 خاڵدا مایەوە.