Bilal Acar
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
لەندەن- AA
لە هەفتەی دووەمی خولی نایابی ئینگلتەرا "پرێمیەر لیگ"دا، یانەی مانچستەر سیتی رووبەڕووی یانەی وۆڵڤەرهاپمتۆن بووەوە.
لە خولەکی ٢٠ی یارییەکەدا، یاریزان کێڤن دێ برۆینە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانچستەر تۆمار کرد.
دوای ١٢ خولەکی دیکە یاریزانی هەمان یانە فیڵ فۆدەن گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە، بە ئەنجامی٠-٢ کۆتایی هات.
لە خولەکی ٧٢ یارییەکەدا، یاریزانی یانەی وۆڵڤەرهاپمتۆن، رائول خیمەنز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کردە ١-٢.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا و لە خولەکی ٩٠+٥دا، یاریزان گابرییەل جێسوس گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی مانچستەر سیتی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٣ کۆتایی هات.