Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2015
دوای دوورخستنەوەی مۆرینهۆ، یانەی چێڵسی لە یەكەم یاریدا بەبێ راهێنەر سەركەوتنی بەدەست هێنا.
لە چوارچێوەری یارییەكانی هەفتەی حەڤدەهەمی پرێمیەر لیگدا یانەی چێڵسی لە نێو ستاندفۆرد بریجدا بە ئەنجامی ٣-١ لە یانەی سەندەرلاندی بردەوە.
گۆڵەكانیش لە خولەكەكانی ٥ ، ١٣و ٥٠ لە لایەن یاریزانان ئیڤانۆڤیچ، پێدرۆ و ئۆسكار تۆمار كران.
تاكە گۆڵی یانەی سەندەرلاندیش لەلایەن یاریزان فابیۆ بۆرینیەوە تۆمار كرا.
ئەوەی لە یارییەكە جێگای باس بوو، هاندەرانی چێڵسی چەندین دروشمیان لە دژی یاریزانانی یانەكەیان لە نێو یاریگاكە هەڵواسیبوو لەوانەش (كۆستا، فابریگاس و هەزارد سێ جورجەكەن)،(ئێوە مۆرینهۆتان خستە خوارەوە كەواتە ئێمەشتان خستەوە خوارەوە).