Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
لە چوارچێوەی هەفتەی ١٥ی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەردید میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ بلباوی کرد.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەپشتبەستن بە یاریگە و هاندەرانی یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-١ بردییەوە و بە ٣٥ خاڵ بە هاوبەشی لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشەنگی خولەکەی گرتەدەست.
سەرەتا یانەی میوان لە خولەکی ٢٧دا لە رێگەی یاریزان ئێمریک لاپۆرت گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، دواتر لە کاتی زیادکراوی گێمی یەکەمدا یاریزان ساول تیگوێز گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار کرد.
لە گێمی دوومیشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و هەتا لە خولەکی ٦٧دا یاریزان ئەنتوان گریزمان، گۆڵی دووەمی بۆ یەنەکەی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش یاری بە کۆتا هاتوو یانەی مەدریدە کە توانی ٣ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت.
لەلایەکی دیکەشەوە یانەی ریال مەدرید جارێكى دیكه تووشى شكست هات و ئهمجارهش بووه قوربانى دهستى ڤیاریال.
یاریزان سۆڵدادۆ لە خولەکی ٨دا تاکە گۆڵی یانەی ڤیاریاڵی تۆمار کرد. بەم ئەنجامەش یانە شاهانەکە بۆ سێیەم جار لەم وەرزە تووشی شکست هات.