Mehmet Tosun
28 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
بەمەبەستی بەشداری کردن لە ''لووتکەی سەرانی دەوڵەت و حکوومەتەکانی ناتۆ'' کە رۆژانی ٢٨-٣٠ لە مەدرید بەڕێوەدەچێت، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئیسپانیا دەکات.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە لووتکەکەدا لە ئاستێکی ستراتیجیدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت بەرامبەر هەڕەشە و تەحەدییەکانی سەر ئاسایشی ئەورووپا-ئەتڵەنتیک، باس لە رەنگدانەوەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دەکرێت لەسەر هاوپەیمانیەکە، لەو چوارچێوەیەشدا چاو بە پێکهاتەی رێگریکردن و بەرگریی ناتۆدا دەخشێندرێتەوە.
لە مەدرید کار لەسەر پەسەندکردنی چەمکی ستراتیجی نوێ دەکرێت کە رێبەرایەتی کارەکانی داهاتووی هاوپەیمانییەکە دەکات.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، لە چوارچێوەی لووتکەکەدا بەجیا لەگەڵ سەرکردەی هەندێ لە وڵاتانی هاوپەیمان و هاوبەشیدا کۆدەبێتەوە.