مەدرید
لە یارییەكانی ھەفتەی 33ی خولی لالیگەی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئەلچی بردەوە. گێمی یەكەمی یارییەكە بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو یانەكە كۆتایی پێھات.
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە گێمی دووەمی یارییەكەدا توانی كۆنترۆڵی یارییەكە بكات. لە خولەكی 55 دا گریزمان گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد. دواتر لە خولەكی 63دا یاریزان رائول گارسیا گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد. دواجار یاریزان گریزمان گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد. یارییەكە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی پێھات.
راھێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە ھۆی ئەوەی لە یاری نێوان یانەكە و یانەی دیپەرتیڤۆ كارتی سووری وەرگرتبوو تا كۆتایی یارییەكە لە نێو ھاندەراندا سەیری یارییەكەی كرد.
لە لایەكی دیكە یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بی بەرانبەر لە یانەی ئیسپانیۆلی بردەوە، گۆڵەكانی بەرشەلۆنە لەلایەن نەیمار لە خولەكی 16 و مێسی لە خولەكی 24 تۆمار كران.