کۆنیا
یەکێک لە نەخۆشییە میکرۆبییەکانە کە لەمێشوولەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ساڵانە بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە ٥٨٠ کەس لە جیھان گیان لە دەست دەدەن.
بەڕێوەبەری گشتی سنوور و کەناراوەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی تورکیا حوسام خەتیبئۆغڵو بە بۆنەی رۆژی جیھانی مەلاریا لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بە چۆنیەتی توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەکە کرد کە مێشوولە خوێنی مرۆڤێکی تووشبوو بە مالاریا دەمژێت و دواتر لە سەر کەسێکی ساغ دەنیشێتەوە و ئەویش تووش بە مالاریا دەکات و کە نەخۆشییەکی ترسناکە و ھەڕەشە لەسەر ژیانی کەسی توشبوو دروست دەکات.
خەتیب ئۆغڵو گوتی: "نەخۆشی مەلاریا دوای نزیکەی حەوت رۆژ کاریگەری لەسەر کەسی توشبوو دەدەکەوێت و پلەی لەشی تووشبووەکە زۆر بەرز دەبێتەوە و ماوەی حەوت بۆ ٣٠ رۆژ دەخایەنێت، بەپێی نیشانەکان نەخۆشەکە ھەست بە بێزاری، رشانەوە، دڵتەنگی تەنگەنەفەسی، ئازاری ماسوڵکەکان دەکات، لەکاتی چارەسەریش رووبەڕووی کێشەی جددی و ئەگەری مردنیشی دەکاتەوە، ساڵانە نزیکەی ١٩٠ ملیۆن کەس لە جیھان تووشی نەخۆشی مالاریا دەبن کە ٥٨٠ یان گیان لەدەست دەدەن".
خەتیب ئۆغڵو رایگەیاند: "ئەم نەخۆشیە زۆرتر لە ناوچە گەرم و شێدارەکان بەرچاو دەکەوێت و ئێستاکە لە ناوچە ناوەندییەکانی کیشوەری ئەفریقا و باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا و لە وڵاتانێکی وەکو چین و تایلەند گرفتێکی تەندروستی گەورەیە. پێویستە پێش ئەوەی بچنە دەرەوەی وڵات کەسەکان رێوشوێن بگرنە بەر لەکاتی چوونیان بۆ ئەو وڵاتانە و دەرمانی بەرگری بەکاربھێنن".