Sangar Hamad Azeez
13 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
شەوی رابردوو تیروپشکی جامی کیشوەری ئەورووپا (یوڕۆ2016) راکێشرا کە بڕیارە لە 10 مانگی حوزەیرانی 2016 لە وڵاتی فەڕەنسا بەڕێوە بچێت.
ئەنجامی تیرو پشکەکەش بەم شێوەیە بوو:
کۆمەڵەی یەکەم- فەڕەنسا- ئەلبانیا- رۆمانیا- سویسرا
کۆمەڵەی دووەم- ئینگلتەرا – وێڵز- سلۆڤاکیا- رووسیا
کۆمەڵەی سێیەم – ئەڵمانیا – ئیرلەندای باکوور – پۆڵەندا- ئوکراینا
کۆمەڵەی چوارەم – ئیسپانیا – تورکیا- کۆماری چیک - کڕواتیا
کۆمەڵەی پێنجەم – بەلجیکا – ئیرلەندا- سوید - ئیتاڵیا
کۆمەڵەی شەشەم – پوڕتوگال – ئایسلاند – هەنگاریا- نەمسا
جێگای باسە پێشتر کێبەڕکێی ئەو پاڵەوانێتییە لە نێوان 20 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچوو و بەڵام بە بڕیارێکی یوفا ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ 24 هەڵبژاردە بەرز کرایەوە.