Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2015
پاریس
سەرکۆماری فەڕەنسا، فڕانسوا ئۆلاند لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، فواد مەعسووم کۆبووەوە.
کۆشکی ئێلیزە رایگەیاند کە ئۆلاند سوپاسی خۆی ئاراستەی مەعسووم کردووە بەھۆی بەشداریکردنی لە لووتکەی گۆڕانکاری کەشوھەوا بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری پاریس.
راشگەیەنرا کە ھەردوو سەرۆکەکە تاوتوێی ئەو ھەنگاوانەیان کرد کە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش ھاوێژراوە. ھاوڕاش بوونە لەسەر ھەماھەنگی یەکتر لەمبارەیەوە.
لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش کرا کە ئۆلاند جەختی لەسەر ھەوڵەکانی چاکسازی بەرپرسانی عێراقی کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو سەرۆکەکە جەختیان لەسەر دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی سیاسی لە سووریا کردووەتەوە.