Abdullah Shukur
06 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2015
تەلاری نوێی وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا لە رێوڕەسمێکدا کرایەوە.
بە بەشداری سەرکۆماری فەڕەنسا، فڕانسوا ئۆلاند، وەزیری بەرگری، جیین یڤیس لی دریان و فەرماندەکانی سوپای فەڕەنسا بەشداریان لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
ئۆلاند لە رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە پاراستنی خاکی وڵات و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ھەڕەشەی تیرۆر، پێش ھەموو شتێکە بۆ ئەوان. ھاوکات گوتیشی: "لە دوای رووداوە دڵتەزێنەکانی مانگی کانوونی دووەم، بڕیاری زیاتر بەھێزکردنی ھێزی وشکایمان دا. لەم چوارچێوەشدا دوو ھەزار سەربازمان بۆ شارەکان زیاد کرد". راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی لە عێراق و سووریا بڕیارێکی گونجاوە و بە ھاوکاری ھاوپەیمانەکانی ناوچەکە دەتوانن ئۆپەراسیۆنی کاریگەرتر ئەنجام بدەن.
جێگەی باسە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بڕیاری دروستکردنی تەلاری نوێی وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا دەرکرابوو.