لەندەن
لەمیانی یارییەکانی گروپی (B) خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی چێڵسی لە یەکەم یارییدا لە یاریگای خۆی دۆڕا بە یانەی بازلی سویسری ١-٢.
دوای وەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتیی لەلایەن راھێنەری پرتوگالی (خۆزێ مۆرینھۆ)، ئەوە یەکەم یاریی یانەی چێڵسی بوو لەو خولەدا. ھەر بۆیەش دۆڕانەکە کاریگەریی خێرای لەسەر مۆرینھۆ دروستکرد.
لە ١٥ دەقیقەی سەرەتای یارییەکەدا یاریزانانی چێڵسی زۆر بەزەحمەتەوە توانییان لە دەقیقەی ٤٤ گۆڵێک لەرێی (ئۆسکار)ەوە تۆماربکەن.
یانەی بازل لە دەقیقەی ٧٠دا ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە. دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی چێڵسی کۆنترۆڵیان لەدەستداو یاریزانانی یانە سویسرییەکە توانییان ئەو ھەلە بقۆزنەوەو لە دەقیقەی ٨١دا گۆڵی سەرکەوتن تۆماربکەن.
دوای ئەوەی ئەنجامەکە بووە (٢-١) لە بەرژەوەندیی یانەی بازل، یاریزانانی چێڵسی فشاریان خستە سەر گۆڵی یانە سویسرییەکە بەڵام بێھودەبوو. یارییەکە ھەر بەو ئەنجامە مایەوەو یانەی بازل توانی سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبێنێ.