ئیستەنبول
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ھەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و گەڵاتەسەڕای تورکی لە یاریگای (عەلی سامی یەن)ی تایبەت بە گەڵاتەسەڕای رووبەڕووی یەکبوونەوە .
لەسەرەتادا گەڵاتەسەڕای چەند ھێرشێکی کردنە سەر گۆڵی یانەی میوان بەڵام بێھودەبوو.
لە دەقیقەی ٣٢ یاریزان (ئیسکۆ) گۆڵی یەکەمی یانە ئیسپانییەکەی تۆمارکرد، گێمی یەکەم بە (١-٠) لەبەرژەوەندیی ریال مەدرید تەواوبوو.
لە دەقیقەی ٥٤ یاریزانی فەرەنسی (کەریم بنزیما) توانی ئەنجامەکە بگۆڕێ بۆ (٢-٠)
دوای ئەوە یاریزانی پرتوگالی (کریستیانۆ رۆناڵدۆ) بە دوو گۆڵی لەسەریەک لە دەقیقەکانی (٦٢ و ٦٥) جیاوازییەکەی بەرزکردەوە بۆ چوار گۆڵ.
یاریزانانی گەڵاتەسەڕای دوای چەند ھەوڵێک تاکە گۆڵی یانەکەیان لەلایەن (ئوموت بەڵوت) لە دەقیقەی ٨٣ تۆمارکرد.
لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا رۆناڵدۆ گەڕایەوەو لە دەقیقەی ٩٠ تۆمارکردنی گۆڵی شەشەم بۆ یانەکەی توانی ببێتە ھاتریکی یارییەکە. بەو جۆرە کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان ھات و ریال مەدرید یارییەکەی بە ئەنجامی (٦-١) لە گەڵاتەسەڕای بردەوە.
ئەو دۆڕانە قورسانەی تووشی گەڵاتەسەڕای بوون لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا:
١٩٦٢-٦٣ بەرامبەر یانەی میلانی ئیتاڵی بە ئەنجامی (٥-٠)
١٩٧٢ -٧٣ بەرامبەر یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی (٦-٠)
١٩٨٨ – ٨٩ بەرامبەر یانەی ستیوا بوخاراستی رۆمانی (٤-٠)
٢٠١٣-١٤ بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی (٦-١)