لەندەن
لە یارییەكانی ھەفتەی 33ی خولی یانە نایابەكانی ئینگڵتەڕادا یانەی چێڵسی میواندارێتی یانەی مانچستەر یونایتد كرد، چێڵسی بە گۆڵێكی ھەزارد توانی یارییەكە بباتەوە و سێ خاڵ دەستەبەر بكات. شەیتانە سوورەكانیش بە دەست بەتاڵی گەڕانەوە. چێلسی لە رێی پاڵەوانیەتییەكەدا ئەم ھەفتەیەش ئەنجامێكی باشی بەدەست ھێنا.
یارییەكە لە یاریگەی ستامفۆرد بریدج بەڕێوەچوو و مایك داین ناوبژیوانی یارییەكەی كرد. لە خولەكی 38ی یارییەكە یاریزان ھەزارد پاسێكی ئۆسكاری قۆزتەوە و توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەكەی تۆمار بكات. گێمی یەكەمی یارییەكە بە پێشەنگی چێڵسی كۆتایی پێھات.
گێمی یەكەمی یارییەكە ئەگەر چی شەیتانە سوورەكان چەند جارێك ھەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكەیان دا بەڵام دواجار ئەو گێمەش بە ھەمان ئەنجام كۆتایی پێھات. چڵسی لەو یارییەش براوە بوو و سێ خاڵی لە شەیتانە سوورەكان دەستەبەر كرد.
دوای ئەو یارییە و بە پێی ریزبەندی یانەكان چێڵسی كۆی خاڵەكانی بۆ 76 خاڵ بەرز كردەوە، یانەی مانچستەر یونایتدیش لە 65 خاڵ مایەوە. ھەفتەی داھاتووش چێڵسی رووبەڕووی یانەی ئارسێناڵ دەبێتەوە.
لە یارییەكی دیكەی ھەمان خول یانەی مانچستەر ستی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی وێستھام یونایتدی بردەوە. لە خولەكی 18ی یارییەكەدا یاریزان كۆلینس بە ھەڵە گۆڵی لە یانەكەی تۆماركرد. دواتر لە خولەكی 36دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئەگوێڕۆ توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار بكات.
بە ھۆی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگڵتەڕای نێوان ئارسێناڵ و لیڤەرپول ئەم ھەفتەیە ھەر دوو یانە یاری ئەو خولەیان ئەنجام نەدا.