لەندەن
مردووەکانی لەندەنیش وەک ھەموو شارەکانی تری جیھان ئەمساڵیش یادی رۆژی زیمبۆیەکان مردووە زیندوبووەکانیان کردووە.
بەشداربوانی ئەو ڕێوڕەسمەکە بە ڕۆیشتن بە پێی و لەبەر کردنی جلی ھاوشێوەی مردووەکان و بە میکیاجکردن وەک مردووەکان، خۆیان وەک کەسێکی مردوو نیشان دەدەن و بە خواردنی پاقلەمەنی و خواردەمەنیە لەقوتوکراوەکان سەرنجی گەشتیاران و کەسانی تر بۆ خۆیان رادەکێشن.
بەپێی یاسا ئەوانەی بەشداری لەڕێورەسمەکەدا دەکەن؛ مافی ئەوەیان نیە ھاووڵاتیان بترسێنن و زەرەر و زیان بگەیەننە ماڵ و موڵکی گشتی.
بۆ جار یەکەم نوسەر و دەرھێنەری ئەمەریکی جۆرج ڕۆمیرۆ لە شاری پیتسبۆرگ ی ئەمەریکا لەسەر ئیلھامی فیلمی مردووەکان ئەو یادەی کردەوە و پێشنیازی کرد لەسەر شەقامەکان وەک مردووەکان ڕێپێوانی مردووەکان ئەنجام بدرێ. جاری یەکەم ساڵی ٢٠٠٦ ئەو رێپێوانە دەستیپێکرد.
ھەموو ساڵێک دووەم شەممەی مانگی تشرینی دووەمی ئەو یادە لە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی جیھان دەکرێتەوە.