لەندەن
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا فیلیپ ھامۆند لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی بەریتانی بی بی سی سەبارەت بە ڤیدیۆی كوشتنی رۆژنامەوانێكی ئەمریكی گوتی: "راستی بوونی ئەو ڤیدیۆیە تا ئێستا پشتڕاست نهكراوهتهوه، بەپێی ئاخاوتنەكەی دیارە كە ئەو كەسە بە شێوەزاری بەریتانی قسە دەكا، تاقمێكی پسپۆر لێكۆڵینەوە لەو رووداوه دهكهن، پێدەچێ ئهو رۆژنامهوانه هاوڵاتی بهریتانیا بێت."
ھامۆند ئاماژەی بەوەدا كە ڤیدیۆكە جێگای ترسە و گوتی: "ئێمه ئاگاداری ئهو هاوڵاتییه بهریتانیایهین كه بۆ ئهنجامدانی توندوتیژی چوونهته دەرەوەی وڵات. ئاگامان لێیە ژمارەیەك ھاوڵاتی بەریتانی تاوانی گەورە ئەنجام دەدەن و لەگەڵ داعشن و جیھاد دەكەن و چەند مانگێكە بەم بابەتەوه سەرقاڵین."
وەزیری بەریتانی لە درێژەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە، ھۆكاری بوونی داعش وەكو ھەڕەشەیەك بۆ بەریتانیا ئەوەیە كە ھاوڵاتییانی بەریتانیایان لە ناوە و گوتی: "رۆژێك دێ بەشێكی زۆری ئەمانە بڕیاری گەڕانەوە بۆ بەریتانیا دەدەن و ئهو كات بۆ ئارامی ناوخۆی بەریتانیا دەبنە ھەڕەشە."