Sangar Hamad Azeez
04 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2016
کەمێک لەمەو بەر یانەی چێلسی لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا راگەیاند کەوا راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ کۆنتی دوای پاڵەوانیەتی یۆڕۆ٢٠١٦ بە فەرمی ئەرکی راهێنانی چێڵسی دەگرێتە ئەستۆ.
لە روونکردنەوەکە باس لەوە دەکات کە ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆندی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە واژۆ کردووە.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی پێشووتر لە ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٤ سێ جار لەسەر یەک بووەتە پاڵەوانی خولی سێری ئا لەگەڵ یانەی یوڤانتوس و جارێکیش جامی ئیتالیای بەدەست هێناوە.
کۆنتی دەبێتە پێنجەم راهێنەری ئیتاڵی کە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی چێلسی دەگرێتە ئەستۆ لە دوای راهێنەرەکانی دیماتیۆ، کارلۆس ئەنشێلۆتی، کڵاودیۆ رانیێری، گیانلۆکا ڤیالی.