Sangar Hamad Azeez
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی هەشتی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا، یانەی بەرشەلۆنە بە زەحمەت توانی بەسەر ئەتلەتیكۆ مەدریددا سەربكەوێت.
یانە مەدریدییەكە لە سەرەتاوە پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەست و توانی لە خولەكی ٢٦دا گۆڵێك تۆمار بكات.
گۆڵەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، لەلایەن یاریزان فرناندۆ تۆرێسەوە تۆمار كرا.
بەڵام یاریزان تۆرێس لە خولەكی ٣٥ی یارییەكەدا دووەم كارتی زەردی بەڕوودا بەرزكرایەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە ئەتلەتیكۆ مەدرید تا كۆتایی یارییەكە بە ١٠ یاریزان یاری بكات.
هەرچەندە پیاوانی سیمیۆنی توانیان پارێزگاری لە ئەنجامەكە بكەن لە گێمی یەكەم بەڵام هێرشە بەردەوامەكانی بەرشەلۆنە بووە هۆی ئەوەی كە یاریزان لویس سوارێز لە خولەكەكانی ٦٤ و ٧٥دا دوو گۆڵ تۆمار بكات و یانەكەی بەرەو سەركەوتن ببات.
بەم ئەنجامەش سەركەوتنی بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی داهاتوو یەكلایی نەبۆتەوە و دیاریی كردنی بلیتی سەركەوتنیش تا رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە نێو یاریگای ڤیسێنتی كالدیرۆن دواخرا.