مەدرید- AA
لە سێیەمین هەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (لا لیگا)دا، یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی ٤-٠ لە یانەی ڤالەدۆلیدی بردەوە.
گۆڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە رێگەی یاریزانان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (لە خولەکەکانی ٢٤ و ٦٥)، پێدری (لە خولەکی ٤٣) و سێرجی رۆبێرتۆ (لە خولەکی ٩٢) تۆمارکران.
هێرشبەری پۆڵەندی تەمەن ٣٤ ساڵ، لیڤاندۆڤسکی کە لەم وەرزەدا هاتە ریزی یانە کەتەلۆنییەکە، دوای ئەوەی لە یارییەکەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە خولەکەدا بۆ چوار گۆڵ بەرزکردەوە.
بەم بردنەوەیەش یانە کەتەلۆنییەکە ژمارەی خاڵەکانی بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە و ریزبەندی دووەمی وەرگرت.
ڤالەدۆلیدیش کە لەم وەرزەدا خۆی گەیاندە خولەکە، بە کۆکردنەوەی تاکە خاڵێک لە پلەی ١٩مین مایەوە.