Sangar Hamad Azeez
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2016
لە میانەی یارییەکانی هەفتەی ٢٤ی خولی لالیگادا یانەی بەرشەلۆنە نیو دەرزەن گۆڵی لە سەڵتافیگۆ کرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسان بوون بۆهەردوولا کۆتایی هات کاتێک لیۆنێل میسی لە خولەکی ٢٨ دا بەلیدانی راستەوخۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و دواتریش یاریزان جۆن جدیتی لە خولەکی ٣٨ دا لە رێگەی لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ یانەی سەڵتافیگۆ یەکسان کردەوە.
بەڵام گێمی دووەم یانەی بەرشەلۆنە تەواو رێچکەی یارییەکەی گۆڕی و کاتێک لویس سوارێز لە خولەکەکانی ٥٩، ٧٥ و ٨١ هاتریکی تۆمار کرد و لە خولەکی ٨٤ و ٩٠یشدا یاریزانان ئیڤان راکیتیچ و نەیمار داسیلڤا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و کۆتاییان بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا.
ئەوەی لەو یارییە بووە جێی سەرنج خۆنەویستی ئەستێرەکەی تانگۆ لیۆنەل میسی بوو کاتێک بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لێدانە سزاکەی کردە پاسێک بۆ لویس سوارێز تاوەک گۆڵی هاتریک تۆمار بکات و جێی خۆی قایم بکات لە گۆڵکاری خولەکە.
بەم بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە بە یارییەک کەمتر ٥٧ خاڵی هەیە و لە پێشەنگی خولەکە دێت.