Sangar Hamad Azeez
10 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
لەم یارییەدا وا دەردەکەوت کە یاریزانانی یانە شاهانەکە زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەوەی یەکەم سەرکەوتن لەگەڵ راهێنەرە نوێکەیان زینەدین زیدان تۆمار بکەن.
لەگەڵ دەست پێکردنی یارییەکەدا یاریزانانی ریال کۆنترۆلێ یارییەکەیان کرد و هەتا لە خولەکی ١٥دا یاریزان کەریم بنزیما گۆڵی یەکەمی بۆ ریال مەدرید تۆمار کرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانی وێلزی گاریس بەیل لە خولەکەکانی ٢٢، ٤٩ و ٦٣ دا هاتریکی تۆمار کرد، پاشان کەریم بنزیما هات و لە خولەکی ٩١دا گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمار کرد و بەم گۆڵەش کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی ریال مەدرید هات.
بەم بردنەوەیەش یانەی ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٤٠ خاڵ لە ١٩ یاریدا لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە مایەوە.