Sangar Hamad Azeez
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2016
له چوارچێوەی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ٢٨ی خولی لا لیگادا یانەی بەرشەلۆنە بە ئاسانی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانەی ئێیباردا تۆمار کرد.
سەرەڕای ئەوەی کە یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کرد، بەڵام هەر لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و تا لە خولەی ٨دا یاریزان مونیر حەداد گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بلوگرانا تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٤١دا یاریزان لیۆنێل میسی بە تۆمار کردنی گۆڵێک ئەنجامەکەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دووهێند کرد.
له گێمی دووه‌مدا دیسان بەرشەلۆنە جڵەوی یارییەکەی گرتە دەست و تا لە خولەکی ٧٦دا میسی گۆلی سێیه‌می یانه‌که‌ی و دووه‌می خۆی له رێگای لێدانێکی سزاوە تۆمار کرد.
پێش کۆتایی یارییه‌که‌ش لە خولەکی ٨٤دا یاریزان لویس سوارێز گۆڵی چوارەمی بەرشەلۆنەی تۆمار کرد و کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانەی بەرشەلۆنە بە ٧٢ خاڵ لە پێشەنگی خولەکە بەردەوام بوو و یانەی ئێیباریش به ٣٦ خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌م دایه.