ئەنقەرە
ئەمشەو یەکەم یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزەی خولی لا لیگا لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی هەفتەی ١٢هەمی خولی لا لیگای ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەكات.
میسی كە لە ٢٦ی ئەیلوولی رابردووەوە بەهۆی پێكانەوە لە یاریگاكان دوور كەوتۆتەوە، لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەكان و لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانە بەڵام دیار نییە كە لەسەرەتای یاریەكەوە بەشداری دەكات یاخود نا.
چاوەڕوان دەكرێت، یانەی بەرشەلۆنە لە هێڵی پێشەوە پشت بە تواناكانی نەیمار دا سیلڤا و لویس سوارێز ببەستێت و لیۆنێل میسیش لەسەر كورسی یەدەگ دابنێشت.
نەیمار لەم وەرزەدا توانیویەتی ١١ گۆڵ تۆمار بكات و لە بەرامبەردا ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید كرستیانۆ رۆناڵدۆ ٨ گۆڵی تۆمار كردووە.
لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی ٢٧ خاڵ لە ١١ یاریدا پێشەنگی یانەكانی خولی لا لیگای گرتووە و لە دوای ئەمیش یانەی ریال مەدرید دێت كە ٢٤ خاڵی هەیە.
هاوكات بەهۆی پەلامارەكەی پاریس كە لە ١٣ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، رێوشوێنی ئەمنی توند لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا دەگیرێتە بەر.
بڕیارە دوو هەزار كارمەندی ئاسایش و هەزار پۆلیس لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا بوەستن و پارێزگاری لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكەن لە مەدرید.