Sangar Hamad Azeez
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٣١ و لە کلاسیکۆ خولی لالیگای ئیسپانیادا، یانەی بەرشلۆنە لە نێو یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڕیال مەدریدی کرد.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوو یانە چەندین هێرشی ترسناکیان بۆسەر گۆڵی یەکتر برد بەڵام هیچ کامیان نەیان توانی گۆڵ تۆماربکەن و گێمەکە بەبێ گۆڵ بە کۆتاييهات.
گێمی دووەم یارییەکە گۆڕانکاری بەسەر هات و دوای تێپەڕبوونی تەنها ١٢ خولەک، جێرارد پیکێ بە لێدانی سەر تۆڕی یانە شاهانەکەی هەژاند و بەرشەلۆنەی بە گۆڵیك پێشخست .
بەڵام یانە شاهانەکە هاتەوە نێو کەشی یارییەکەو لە خولەکەکانی ٦٣ و ٨٦ دوو گۆڵ لە ڕێگەی بێنزێمە و ڕۆناڵدۆوە تۆمارکرد و بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتنیان لە نێو جەرگەی کەتەلۆنیاوە بەدەستهێنا.
جیا لەمەش لە یارییەکە بەهۆی دوو کارتی زەردە وە یاریزان سێرگیۆ رامۆس لە خولەکی ٨٤ دا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە .