Sangar Hamad Azeez
30 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
گۆڵەکانی یارییەکەش لە خولەکی ٢٠ و ٣٠ لەلایەن یاریزانان گابرێل میرکادۆ و لیۆنەل میسی بە لێدانی سزا تۆمار کران.
بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە یارییەکەدا، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنەل میسی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٥٠ گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و خۆی نزیک کردەوە لە شکاندنی ریکۆردی یاریزان گابرێل باتستوتا کە ٥٦ گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ تۆمار کردبوو.
ئەنجامی یارییەکانی دیکەی کیشوەری ئەمریکای باشوور بەم شێوەیە بوو:
کۆڵۆمبیا ٣ -١ ئیکوادۆر
ڤەنزویلا ١ -٤ چیلی
باراگوای ٢-٢ بەرازیل
بەتێپەڕبوونی ٦ یاری لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی ٢٠١٨بۆ کیشوەری ئەمریکای باشوور هەڵبژاردەکانی ئۆڕۆگوای و ئیکوادۆر بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی یەکەم و دووەم دێن و دوای ئەمانیش هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە ١١ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.