Sangar Hamad Azeez
07 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
لە چوارچێوەی یاریەکانی چوونی قۆناغى شازدەی جامى شاى یانهكانى ئیسپانیا ، یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی ئیسپانیۆلى بردەوە.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە لە خولەکەکانی ١٣، ٤٤، ٤٩، ٨٨ لەلایەن لیۆنێل میسی دوو گۆڵ و گێرارد پیکێ و نەیماڕەوە تۆمار کران.
تاکە گۆڵی ئیسپانیۆڵ-یش لە خولەکی ٩ لەلایەن فلیپی کاسیدۆوە تۆمار کرا.
لە یارییەکەدا هەریەک لە یاریزانان ئاردا توران و ئەلکێکس ڤیدال دوای شەش مانگ لە چاوەڕوانی بۆ یەکەم جار لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاریان کرد.
ئەنجامی یارییەکانی شەوی رابردووی چوونی قۆناغى شازدەی جامى شاى یانهكانى ئیسپانیا بەم شێوەیە بوو:
ئەتلەتیک بلباو ٣-٢ ڤیا ریال
میڕاندێس ١-١ دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا
ڤاڵەنسیا ٤-٠ غەرناتە
ریال بێتیس ٠-٢ ئیشبیلیە
بەرشلۆنە ٤-١ ئیسپانیۆل