Sangar Hamad Azeez
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2016
له چوارچێوەی یارییهکانی ههفتهی ٢٠ههمی خولی لا لیگا دا یانەی بەرشەلۆنە به شهش گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو هێنا.
لەگەڵ دەست پێ كردنی یاریەكە و لە خولەكی ٤دا بەهۆی هەڵەیەكی گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ بلباو لێدانێكی سزا بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەژمار كراو هەروەها گۆڵپارێز ئاریزۆرا بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریەكە.
مێسی لێدانی سزاكەی ئەنجام دا و گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد.
كەمی ژمارەی یاریزانانی تیپی بەرامبەر رێخۆشكەر بوو بۆ چەندین گۆڵی یەك لەدوای یەك.
ئەوە بوو لە خولەكەكانی ٣١، ٤٧، ٦٢، ٦٨، ٨٢ پێنج گۆل لەلایەن یاریزانانی بەرشەلۆنە: نیمار دا سیلڤا ، ئیڤان راكیتیچ ولویس سوارێزەوە تۆمار كران.
لەم یاریەدا لویس سوارێز هاتریكی تۆمار كرد و ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە ١٨ گۆڵ و بەتەنها لە ریزبەندی گۆڵكاران دێت.
بەم ئەنجامە بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی ٤٥ خاڵ و بە یاریەكی دواخراو خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندی لا لیگا.