Sangar Hamad Azeez
29 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2016
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٢٦ی لالیگادا یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ئیشبیلیا-ی کرد.
لە یارییەکەش یانە کەتەلۆنییەکە توانی بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتن بەسەر یانەی ئیشبیلیا بەدەست بهێنێت.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە لە خولەکی ٣١ و ٤٨ لەلایەن لیۆنێل میسی بە لێدانی راستەوخۆ و جێرارد پیکی تۆمارکران.
تاکە گۆڵی یانەی ئیشبیلیا-ش لە خولەکی ٢٠ لەلایەن یاریزان ڤيكتور ماچين پيرێز ڤيتۆلۆ-وە تۆمار کرا.
بەم بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٦٦ خاڵ و بە جیاوازی ٨ خاڵ لەگەڵ یەکەم رکابەری لە پێشەنگی خولەکە دێت. یانەی ئیشبیلیا-ش بە کۆکردنەوەی ٤١ لە پێنجەمی خولەکە مایەوە.
جێگای باسە یانەی بەرشەلۆنە بە بردنەوەی لە یانەی ئیشبیلیا ریکۆردێکی مێژوویی ریاڵ مەدریدی یەکسان کردەوە کە ٢٧ ساڵ لەمەوبەر تۆماریان کردبوو ئەمیش٣٤ یاری لەسەریەک بەبێ شکست.