Sangar Hamad Azeez
06 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
دەستەی کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە شێوهیهكى فهرمى ٧٧ یاریزانى له ئاستى تازهپێگهیشتوان و لاوان ناونووس کرد.
تۆماركردنی ئەو ژمارە زۆری یاریزانان لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە دوای تهوابوونى ئهو سزایه دێت كه له لایهن فیدراسیۆنى تۆپى پێى جیهانى (فیفا) وە بهسهریدا سهپێنرا دوای ئەوەی ناشەفافیەت بەدی کرا لە بۆندەکانی یاریزانان لە بازاڕی گواستنەوەدا.
بڕیارە ئەمشەو هەردوو یاریزان ئاردە توڕان و ئەلێکس ڤیدال کە لە هاوینی رابردوودا هاتنە ریزی بەرشەلۆنەوە بەڵام بەهۆی سزاکەوە نەیان توانی لەگەڵ ئەو یانەیە یاری بکەن، یەکەم یاری خۆیان بە فەرمی ئەنجام بدەن.