Sangar Hamad Azeez
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
لهچوارچێوەی یارییەکانی ههفتهی ٢٥ی لالیگادا یانهی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی لاس پالمیراسی بردەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی یەکەم و لە خولەکی شەش لویس سوارێز گۆڵی یهکهمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد. بەڵام یانەی لاس پاڵماس چوار خولهک دوای ئەم گۆڵە له رێگای سان خۆزێ گۆڵی یەکسانیان تۆمارکرد.
هەر لە گێمی یەکەم دا و لە خولەکی ٣٩ دا یاریزانی بەرازیلی نەیما دا سیلڤا گۆڵی دووەم و پێشخستنی بۆ یاری بەرشەلۆنە تۆمار کرد.
لە گێمی دووەم سەرەڕای چەندین مەترسی لەلایەن هەردوو یانەوە بەڵام تا فیکەی کۆتایی ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە و بەم ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٦٣خاڵ بهشێوهیهکی کاتی به ٩ خاڵ له ریاڵ مهدرید دوورکهوتهوه و خۆی لە پێشەنگی خولەکە قایمم کرد.