Sangar Hamad Azeez
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
لەمیانەی یارییەکانی پاڵەوانییەتی ریۆدیژانیرۆ کە یەکێکە پاڵەوانییەتیە گەورەکانی گراند سلام، تێنسزانی ئیسپانی رافایل نادال لە قۆناغی پێش کۆتایی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بە تێنسزان پابلۆ کۆیباس ئۆرۆگوایی دۆڕا.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش ٧-٦. ٦-٧، ٤-٦ بوو.
بەم پێیەش لە یاری کۆتایی یاریزان پابلۆ کۆیباس رووبەڕووی یاریزان گیدۆ بیلای ئەرژەنتینی دەبێتەوە کە لەلای خۆی لە یاریزان دۆمەنیک تیمی نەمسایی بردبۆوە.