Bilal Acar
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
لەندەن - AA
لە پێنجەم رۆژی خولی کۆتایی یەکێتی یاریزانانی لێهاتووی تێنس، لە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا، یاریزانی ئیسپانی، رافائێل نادال و یاریزانی یۆنانی، ستێفانۆس تسیتسیپاس رووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کە دوو کاتژمێر و چوار خولەکی خایاند، نادال بە ئەنجامی ٢-١ لە تسیتسیپاس-ی رکابەری بردەوە.
بڕیارە نادال لە کۆتایی وەرزەکەدا رووبەڕووی یاریزانی رووسی دانیل مێدڤێدێڤ ببێتەوە.