Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، محەمەد سەڵاح تووشی کۆرۆنا بووەوە.
لەو بارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی میسر ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ جاری دووەم پشکنینی کۆرۆنای یاریزان، محەمەد سەڵاح پۆزەتیڤ دەرچووە.
هەفتەی رابردووش ئەوە راگەیەندرا کە محەمەد سەڵاح تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە و کەرەنتین کراوە.
بەمهۆیەشەوە ئەو یاریزانەی یانەی لیڤەرپوول بەشداری یارییەکانی ٢٢ و ٢٥ی تشرینی دووەم ناکات.
لە لایەکی دیکەشەوە یاریزانی یانەی ئارسناڵ، محەمەد ئەلنەنی بۆ جاری دووەم تووشی کۆرۆنا بووە.