Şenhan Bolelli
26 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2015
بەرشەلۆنە
سبەی یەکشەممە راپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیای رۆژهەڵاتی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.
ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كەتەلۆنیا ١١ ملیۆن كەسە و لەوانە حەوت ملیۆن ٥٠٠ هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هەروەها ١٩٦ هەزاری دیكەش كە لە دەرەوەی هەرێمەكەن لە رێگای كۆنسوڵخانەكانەوە دەنگ دەدەن.
لە راپرسییەكەی مانگی حوزەیرانی رابردوو لە سەدا ٤٢،٩ بە بەڵی بۆ جیابوونەوە و لە سەدا ٥٠ش بە نەخێر و لە سەدا ٧،١ بە نازانم دەنگیان دابوو.
پارتی نزیكبوونەوە و یەكێتی كە ماوەی ٣٧ ساڵە دەسەڵات لە هەرێمەكە بەڕێوەدەبات پاڵپشتی لە جیابوونەوەی هەرێمی كەتەلۆنیا لە ئیسپانیا دەكات.
حزبی دیموكراتی یەكێتی كەتەلۆنی بەهۆی ئەوەی دژی بیرۆكەی جیابوونەوەی هەرێمی كەتەلۆنیایە لە ئیسپانیا لە هاوپەیمانێتیەكە جیابووەوە.
ئارتور ماس كە سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكە و حزبی ئاراستەی دیموكراتی كەتەلۆنیایە بانگەشەی ئەوە دەكات كە لەكاتی جیابوونەوەی هەرێمی كەتەلۆنیا دەتوانێت بەتەنیا حكوومەت پێكبهێنێت.
بڕیارە سبەی سەعات ١٠ی بەیانی راپرسی جیابوونەوەی كەتەلۆنیا دەست پێ بكات و سەعات ٨ی شەویش كۆتایی بێت.