Sangar Hamad Azeez
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
داهاتی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ وەرزی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ بریتی بوو لە، ٦٧٩ ملیۆن یۆرۆ و ئەوەیش بەرزترین رێژەی داهاتە لە مێژووی یانەکەدا.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کە داهاتەکەیان بۆ وەرزی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ بریتیی بووە لە، ٦٧٩ ملیۆن یۆرۆ و ئەوەیش بەرزترین رێژەی داهاتە لە مێژووی یانەکەدا.
هەر لە روونکردنەوەکە یانە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە داهاتی پوختی یانەکە لە وەرزی رابردوو بریتی بووە لە ٢٩ ملیۆن یۆرۆ و لە پلانیان دایە تا ساڵی ٢٠٢١ ئەو داهاتە بگەیەننە یەک ملیار یۆرۆ.