Sangar Hamad Azeez
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
یاریزانی دڵی بەرگری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و کاپتنی یانەکە، پێر مێرتیساکەر دووچاری پێکانێکی سەخت بوو.
لە میانی ئامادەکارییەکان بۆ وەزری نوێ، یاریزانی تەمەن ٣١ ساڵەی ئەڵمانی مێرتیساکەر لەکاتی راهێنان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەستێرەکانی خولی ئەمریکا دووچاری پێکان هات.
بە گوتەی پزیشکی یانەکە، ئەو یاریزانە لانیکەم بۆ ماوەی پێنج مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، راهێنەری یانەی ئارسناڵ، ئارسن فینگەر باسی لە سەختی پێکانی مێرتیساکەر کرد و ئەوەیشی نەشاردەوە کە لە گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵ بۆ هێنانی شوێنگرەوەیەکی ئەو یاریزانە دەدات.