Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی ئەرجەنتینی و یانەی مانچستەر سیتی، سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەر لە وادەی دیار کراو گەڕایەوە مەشقەکان.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی یانەی مانچستەر سیتی کە لە ماڵپەری یانەکە بڵاوکراوەتەوە، ئەگوێڕۆی تەمەن ٢٩ ساڵ کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری ئەمستردام لە هۆڵەندا دووچاری پێکان ببوو، لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و گەڕاوەتەوە مەشقی بە کۆمەڵ.
ئەگوێڕۆ کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنسێرتی هونەرمەندی کۆڵۆمبی، ماڵومبا لە هۆڵەندابوو، دوای گەڕانەوەی لە کۆنسێرتەکە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.