Sangar Hamad Azeez
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
بەهۆی پێکانەوە یاریزانی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی بە رەگەز هۆڵەندی، ئاریان روبن بۆ ماوەی ٦ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەک کە لە ماڵپەری یانەکەدا بڵاو کراوەتەوە، لە میانی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، ئاریان روبن لە قاچی راستی دووچاری پێکان هاتووە و بەهۆیەوە ٦ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
زانراوە کە ئاریان رووبنی تەمەن ٣٢ ساڵ لە وەرزی رابردووشدا بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریگاکان دوور کەوتبووبوویەوە.