Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
10 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
وێمبلدۆن
بڕیاری جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، ٤٠٠ هەزار دۆلار زیان لە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەمریکی و یەکەمی ریزبەندی جیهان لەسەر ئاستی کچان سێرینا ویلیامس دەدات.
دوای ئەوەی سێرینا ویلیامس نازناوی٢٢ـەمینی وێمبلدۆن بەدەستهێنا کە بۆ ٧ـەمین جارە لە ژیانی پیشەگەری خۆی ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت، بڕی ٣٨٠ پاوەندی کەمتر پێدرا لەو بڕە پارەی کە ساڵانە براوەی ئەو پاڵەوانییەتییە دەیبەخشیە براوەی یەکەم.
جێگەی ئاماژەیە بەر لە ئەنجامدنی ریفراندۆمەکەی بریتانیا بۆ جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەورووپا ، براوەی پاڵەوانییەتی وێمبڵدۆن کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانییەتیە گەورەکەی گراندسلام، بڕی ٢ ملیۆن و ٩٧ هەزار پاوەند پێدەدرا، بەڵام ئەمجارە بڕی ٢ ملیۆن و ٥٩ هەزار پاوەند درایە یەکەمی پاڵەوانییەتییەکە کە سێرینا ویلیامسە.
راگەیەندرا کە کەمبوونەوەی خەڵاتی یەکەمی پاڵەوانییەتییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی برێخیتەوە داهاتی کەم بووە.