Kosar OSMAN
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
لەمیانەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی تێنسی کراوە لە ئەرجەنتین یاریزان رافایل ناداڵ بە بردنەوەی بەرامبەر بە یاریزان دۆمینیک بە 2 کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک، گەیشتە یاریی کۆتایی.
یارییەکە لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین بەڕێوەچوو و لە یاریی پێش کۆتایی دا ناداڵ بەرنگاری سێمی خاوەن پلەی 19ەمی جیهان بۆوە.
سێمی ئوسترالی گێمی یەکەمی بردەوە، بەڵام ناداڵ توانیی ٢ گیمەکەیتر بباتەوە سەرکەوت بۆ یاریی کۆتایی.
جێی باسە بەم بردنەوەیە ناداڵ گەیشتە یاریی کۆتایی و چاوەڕێی براوەی یاریی پێش کۆتایی دەکات.