Sangar Hamad Azeez
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2017
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ و لە جامی نێودەوڵەتی پاڵەوانەکان هەردوو یانەی بایرەن میونخ و ئەرسناڵ رووبەرووی یەک بوونەوە.
یارییەکە کە لە شاری شانگهای لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو، لە گێمی یەکەمدا یانە باڤارییەکە بە لێدانی سزا گۆڵێکی لەلایەن یاریزان لیڤاندۆڤسکی تۆمار کرد و بەم ئەنجامە پێشکەوت.
لە گێمی دووەمدا و لە کۆتا خولەکەکان ئەرسناڵ لە رێگەی ئەلێکس ئایۆبی ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و یارییەکە چووە قۆناغی لێدانی یەکلاکەرەوە.
لە لێدانی یەکلاکەرەوەش گۆڵپارێزی لاوی ئەسناڵ، مارتینێز ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و دوو لێدانی گەڕاندەوە و بە ئەنجامی ٣-٢ ئەرسناڵ یارییەکەی بردەوە .
جامی نێودەوڵەتی پاڵەوانەکانی ئەمساڵ بە بەشداری ژمارەیەک لە یانە زلهێزەکانی ئەورووپا لە هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا ، چین و سەنغافوور بەڕێوەدەچێت.