Sangar Hamad Azeez
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2017
ملیاردێری رووسی، ئالیشێر ئۆسمانۆڤ بەمەبەستی کڕینی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی و بوون بە خاوەنی یانەکە، بڕی یەک ملیار پاوەندی خستووەتە بەردەم بازرگانی ئەمریکی، ستان کرۆنک کە خاوەنی سەدا ٧٠ یانەکەیە.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، ئۆسمانۆڤ کە لە ئێستادا لە خاوەنی لە سەدا ٣٠ی یانەی ئەرسناڵە. بڕی یەک ملیار پاوەندی خستۆتە بەردەم ستان کرۆنک-ی بازرگانی ئەمریکی کە خاوەنی بەشەکەی دیکەی یانەکەیە.
ئەو ملیاردێرە رووسیە ئەوەیشی راگەیاندووە کە لە ساڵی ٢٠٠٧یش دا بە هەمان شێوە هەوڵی کڕینی هەموو پشکەکانی ئەرسناڵی داوە بەڵام کرۆنکی ئامادەنەبووە پێی بیفرۆشێت.
لەلایەکی دیکەش چاوەڕوان دەکرێت لە شەوی یاری کۆتایی جامی فا کەپ کە لە نێوان هەردوو یانەی ئەرسناڵ و چێڵسی کە بڕیارە لە ٢٧ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، چارەنووسی راهێنەری یانەکە، ئارسن ڤینگەر یەکلایی بکرێتەوە کە ئەمساڵ رەخنەیەکی زۆری لێگیرا بەهۆی خراپی ئاستی یانەکە.